لەم هەفتەیەدا باران و بەفر دەبارێت

دەستەی کەشناسیی عێراق رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا بەفر و باران لە هەرێمی کوردستان دەبارێت، کەشناسیی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزمتردەبنەوە.

هەروەها سبەینێ دووشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور و لە هەندێک ناوچە نیمچەهەور دەبێت.

دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینییەکانی بۆ رۆژی چوارشەممە بڵاوکردووەتەوە و بەوپێیە، لە هەرێمی کوردستان ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و باران دەبارێت، هەروەها لە هەندێک ناوچە بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.

بابەتی پێشتر

ئەفغانستان یەکەم رۆژی ساڵی نوێی بە تەقینەوەیەک دەستپێکرد

بابەتی دواتر

لە خانەقین بەڕێوەبەری بەنزینخانەیەک کوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share