فازڵ حاجی: لایتی زینۆن قەدەغەدەكرێت كە بووەتە هۆی سووتانی چەندین ئۆتۆمبێل

فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، لە داهاتوویەكی نزیكدا رێنمایی دەردەچێت بۆ قەدەغەكردنی لایتی زینۆن، چونكە چەندین ئۆتۆمبێل بەهۆی ئەو لایتی زینۆنەوە سووتاون.

ئاشكراشیكرد، لە شەواندا كاتێك لایتی زینۆن بەكاردەهێنرێت رەنگە ببێتە هۆی كوێربوونی كاتی بۆ شۆفێری بەرامبەر بۆیە بڕیاری قەدەغەكردنی دەدرێت.
راشیگەیاند، “ئێمە بە شۆفێران دەڵێین لایتی زینۆن مەبەستن ئۆتۆمبێلەكانتان دەستووتێن باوەڕناكەن، بەڵام بە تێپەڕبوونی كات ئەو حاڵەتە روودەدات و گوێ بۆ خاوەنی پێشەنگاكانی جوانكاریی ئۆتۆمبێل دەگرن كە لەبەر گیرفانی خۆیان دەڵێن كێشەی نییە”.

وتیشی، “دوای دەركردنی رێنماییەكان تیمی تایبەت دەچنە پێشەنگاكانی جوانكاریی ئۆتۆمبێلەوە و لایتی زینۆن بفرۆشرێت دوكانەكەی دادەخرێت و خاوەنەكەشی رووبەڕووی رێكاری توندی یاسایی دەكرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوشێوەی بەشێك لە وڵاتان بە تاقیكردنەوە دەبێت
سیستمی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگاكان دەگۆڕدرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایدەگەیەنێت، بڕیاری ئەژمارکردنی ئارەزوومەندانەی نمرەی وانەکانی (کوردی و عەرەبی) هەڵدەوەشێندرێتەوە و دەشڵێت، کاردەکات بۆ گۆڕینی…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئامۆژگاریی سەرۆک مام جەلالە کە هەرچیمان لەدەستبێت بیکەین بۆ هەڵەبجە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە، منیش هێندەی هەڵەبجەییە سەربەرزەکان دڵخۆشم، چونکە گەیشتین…
Total
0
Share