لەبارەی گرانكردنی نرخی كارەباوە هۆشداری بە حكومەت دەدرێت

پەرلەمانتارێكی خولی پێنجەم دەڵێت، گرانكردنی نرخی كارەبا زیانی بە دانیشتووانی پرۆژەكان گەیاندووە و پێشیوایە، ئەوەی ئێستا لەبارەی نرخەوە كراوە هەڵەیە.

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە نامەیەكی كراوەدا بۆ سەرۆكی حكومەت رایگەیاند، گرانکردنی بەرچاوی نرخی کارەبا، زیانی گەورەی بە دانیشتووانی پرۆژەکان گەیاندووە و مەترسیی داڕوخانی گەورەی نرخ هەیە.

لە نامەكەدا عەلی حەمەساڵح دەشڵێت، پێشتر نرخ بۆ (450 کیلۆوات) 18 دینار بوو، ئەگەر لە مانگێكدا (450 کیلۆواتی دیکە بەکارهاتبا) دەبووە 24 دینار، واتە بە زیادبوونی بەکارهێنان گران دەبوو، ئەم (تصاعدي)ە هاوکارە بۆ ئەوەی خەڵک کەمتر بەکاربهێنێت.

بەڵام ئێستا لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون (تصاعدي) نەماوە، راستەوخۆ هەر (کیلۆواتێک) کراوە بە 156 دینار بۆ سلێمانی، لە هەولێر بووە بە 174.7 دینار، چونکە 12%ی بۆ خاوەنی پرۆژەکەیە!، ئەو پەرلەمانتارەی پێشوو وا دەڵێت.

ئەوەش رووندەكاتەوە، نەمانی (تصاعدي) و ئەم گرانکردنە بەرچاوە هەڵەیە، ئەگەر نیەتەکە کەمکردنەوەی بەکارهێنانە، پێویستە بکرێتە (تصاعدي)، چونکە خەڵک هەوڵدەدات کەمترین کارەبا بە کەمترین نرخ بەکاربهێنێت.

باس لەوەشدەكات، ئێستا حکومەت خۆی لە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی کارەبا هەر کیلۆواتێک بە (3.3 سەنت) کە دەكاتە 50 دینار دینار دەکڕێت، بە تێچووی گواستنەوەوە دەگاتە نزیکەی (100 دینار)، بۆچی بدرێتە هاوڵاتی بە 156 دینار، پاشان بۆ 12%ی بۆ خاوەنی پرۆژەکان بێت؟

ئەو پەرلەمانتارەی خولی پێنجەم دەشڵێت، ئەو بیرۆکەیە هەڵەیە کە دەڵێ: (هەر کێ لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون بێ دەوڵەمەندە!) هەیە بە پێشەکی (دوو دەفتەر) لە شوقەیە و! مووچەکەی بۆ قیستی شوقەیە و ئەم گرانکردنە بارگرانی گەورەی دروستدەکات!

هۆشداریشیدەدات بەوەی، پێداچوونەوە نەکرێت هاوڵاتیان بیر لە فرۆشتنی یەکەی نیشتەجێبوونەکانیان دەکەنەوە.

بابەتی پێشتر

لەمساڵدا گەیشتە 172 ئۆتۆمبێل<br> بەرگریی شارستانی: تەنها ئەمڕۆ چوار ئۆتۆمبێل لە هەولێر سووتان

بابەتی دواتر

تۆمەتباری شەڕەکەی چەمچەماڵ دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share