دەروازەی کێلێ فراوان دەکرێت

ئیدارەی راپەڕین رایدەگەیەنێت، دەروازەی سنووریی كێلێ فراواندەكرێت و پرۆژەكانی سنوورەكەش ئاشكرادەكات.

ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین رایگەیاند، كاركردن بۆ فراوانكردنی دەروازەی كێلێ دەستیپێكردووە و بۆ ئەو مەبەستەش هیوا قەرەنی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین بە یاوەری جێگری سەرپەرشتیار بۆ کاروباری هونەری سەردانی دەروازەكەی کرد و لە گرفت و کێشەکانی کۆڵییەوە.

ئاشكراشیكرد، لەئێستادا بینا بۆ نشینگە، ئاسایش، پۆلیس و بنکەی گومرگی دروستدەکرێت.

بە تەواوبوونیان خزمەتێکی زۆر باش بە هاوڵاتییانی سنوورەکە و کوردستان دەگەیەنێت، وەك ئەوەی ئیدارەی راپەڕین ئاماژەی پێداوە.

كێلێ یەكێكە لە دەروازە سنوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران و رۆژانە نزیكەی 200 بارهەڵگر خۆراك، كەرەستەی بیناسازی و پیشەسازی لەوێوە هاوردەی هەرێمی كوردستان و عێراق دەكرێن.

لە سەرەتای مانگی ئازاری رابردووشەوە بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەكەوە دەستیپێکردووە و هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەتوانن لەو رێگەیەوە سەردانی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران بكەن.

 

بابەتی پێشتر

دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە بە فێڵ زیاتر لە پێنج ملیۆنیان لە کەسێک وەرگرتووە و هەڕەشەیان لێکردووە

بابەتی دواتر

ئاسایشی هەرێم: دوو تیرۆریستی داواکراومان دەستگیرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share