دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە بە فێڵ زیاتر لە پێنج ملیۆنیان لە کەسێک وەرگرتووە و هەڕەشەیان لێکردووە

پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد کە بە فێڵ بڕی پێنج ملیۆن و 800 هەزار دیناریان لە کەسێک وەرگرتووە و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆیان لێکردووە.

بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی، سکاڵا لەسەر دوو تۆمەتبار تۆمارکراوە و سکاڵاکرا رایگەیاندووە، “بە فێڵ بڕی پێنج ملیۆن و 800 هەزار دیناریان لێوەرگرتووە”.

بەپێی پۆلیسی سلێمانی، تۆمەتبارەکان هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتییان لە کەسی سکاڵاکار کردووە.

دوای لێکۆڵینەوە پۆلیسی سلێمانی ئەو دوو تۆمەتبارەی دەستگیرکردووە و ده‌ستیشگیراوە به‌سه‌ر بڕێك له ‌پاره‌كه ‌و دوو مۆبایل و ئوتۆمبێلی‌ تۆمه‌تباراندا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “تۆمەتباران (ب، ف، ق) له‌دایكبووی‌ 2000 و (م، ع، ر) 1990 دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە و بەپێی ماددەی 2 لەیاسای خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن راگیراون ‌و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: یادی تاڵی قوربانییانی تاوانی كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكان بەرز رادەگرین

بابەتی دواتر

دەروازەی کێلێ فراوان دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share