نوێترین زانیاری لەبارەی ئاگری پاڵاوگەکەی هەولێرەوە

ئاگری پاڵاوگەکەی هەولێر کۆنتڕۆڵکرا، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی شارەکە زانیارییەکان دەخاتەڕوو.

کاروان میراودەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوای شەش کاتژمێر توانیمان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەین لەکاتێکدا مەترسی تەقینەوەی زۆری لەسەر بوو.

وتیشی، هۆکارەکەی موەلیدە بوو کە لەو کاتەدا گازی تێکراوە و کاریپێکراوە، بەو هۆیەوە ئاگر دروستبووە و تەشەنەی کردووە، چەند خەزانێک گڕیان گرت.

پەیوەست بە زیانەکان، کاروان میراودەلی ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی رووداوەکەوە خاوەنی پاڵاوگەکە سوتاوە بە رێژەی %30 بۆ ٪40، تەندروستی باشە، کارمەندێکی پاڵاوگەکەش تووشی پێکان بووە و کارمەندێکی بەرگریی شارستانی شکانی پەراسووی شکاوە.

لەبارەی هەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی لەنێو پاڵاوگەکەدا، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر وتی، لێکۆڵینەوە دەکەین و بەپێی راپۆرتی کۆتایی لیژنەی هونەری بڕیاری لەسەردەدرێت.

کاتژمێر 2:30 خولەکی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ ئاگر لە پاڵاوگەیەکی سوتەمەنی لەشاری هەولێر کەوتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی دوكان: بەشە بەنزینەكەی ئەمڕۆ بەهۆی خراپی كوالێتییەكەیەوە گەڕێندرایەوە

قائیمقامیەتی دوكان ڕایدەگەیەنێت، ئەو بەشە بەنزینەی ئەمڕۆ گەیەندراوەتە قەزای دوكان دوا پشكنین دەركەوتووە زۆر خراپ بووە بڕیاردراوە بگەڕێندرێتەوە.…
زیاتر ببینە

لەسەر ئەرکی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی تەرمی هونەرمەند محەمەد عەباس دەگەڕێندرێتەوە زێدی خۆی

وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، رایگەیاند، لەسەر ئەرکی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی، تەرمی هونەرمەند محەمەد عەباس دەگەڕێندرێتەوە کەرکوک. سەمیر هەورامی، وتەبێژی…
Total
0
Share