سەرۆک وەزیرانی عێراق: بەشێک لە پشکی هەرێمی کوردستانمان نارد

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەشێک لە پشکی هەرێمی کوردستانیان لە بودجە ناردووە، وتیشی، رۆژانە 55 ھەزار بەرمیل نەوت لە ھەرێم وەردەگرن.

دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، ” بەشێک لە پشکی هەرێمی کوردستانمان لە بودجەدا ناردووە”.

لەبارەی رێککەوتنی هەولێر و بەغدادیش وتی، “رێککەوتنەکە بە ئاسایی دەڕوات و ھیچ گرفتێکی نییە” هەروەها وتیشی، “رۆژانە 55 ھەزار بەرمیل نەوتی ھەرێم بۆ پێداویستیی ناوخۆ وەردەگرین و سبەی هەردوو وەزارەتی نەوت و سامانە سروشتییەکانی ھەرێم کۆدەبنەوە”.

بابەتی پێشتر

کونسوڵی ئەمریکا: پشتیوانیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان دەکەین

بابەتی دواتر

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی: بە گەیشتنی پارەكەی بەغداد راستەوخۆ خشتەی مووچە رادەگەیەنرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share