شارەوانیی سلێمانی هە‌ڵمە‌تی لابردن و لێكردنە‌وە‌ی ڕیكلامی نایاسایی دەستیپێكرد

شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ھە‌ڵمە‌تی لابردن و لێكردنە‌وە‌ی ڕیكلامی نایاسایی دەستیپێكرد و دەڵێـت، ” ئەو ڕیكلامانە بوونەتە هۆی تێكدانی سیمای جوانی شارەكە.”

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لەبەردەوامیی كار و چالاكییەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ھە‌ڵمە‌تی لابردن و لێكردنە‌وە‌ی ڕیكلامی نایاسایی لەلایەن بە‌شی لابردنی سە‌رپێچی و زیادە‌ڕۆیيەوە بە ‌ھاوكاریی بە‌شی پۆلیسی شارە‌وانی دەستیپێكرد.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “ھە‌ڵمە‌تێك بە ‌مە‌بە‌ستی لێكردنە‌وە‌ی ڕیكلامی نایاسایی بە‌شێك لە ‌خاوە‌ن كارگە‌ و پێشانگەكان و كاسبكاران لە شە‌قام و دیواری ڕاگرەكان و ستوونی كارە‌با دەستیپێكردووە كە بۆ بە‌رژە‌وە‌ندیی خۆیان بەكارهێناوە و ڕیكلامیان بە ‌زیادە‌ڕۆیی لەسە‌ر موڵكی گشتی داناوە و ‌دە‌بێتە‌ ھۆی تێكدانی سیمای جوانی شارە‌كە‌مان”.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، “ھە‌ڵمە‌تە‌كە‌ سە‌رجە‌م شوێنە‌ گشتییە‌كانی شاری سلێمانی دەگرێتەوە”.

بابەتی پێشتر

ئینته‌ر میلان 1-0 تۆرینۆ

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ چواری له‌ قادیش کرد و به‌ شێوه‌یه‌کی کاتی چووه‌ پله‌ی یه‌که‌م

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share