پلاسخارت گەیشتە ئێران

جنین پلاسخارت نێردەی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق، بە سەردانێك لە تارانە، نوێنەرایەتیی نەتەوەیەكگرتووەكانیش ئامانجی سەردانەكەی ئاشكرادەكات.

نوێنەرایەتیی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ هاریكاریی عێراق (یونامی) بڵاویكردەوە، جینین پلاسخارت نێردەی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق بە سەردانێك لە تارانی پایتەختی ئێرانە و سەردانەكەش بەشێكە لە كاری نوێنەرایەتییەكەیان بۆ دروستكردنی گفتوگۆ هەرێمییەكان و هاریكاریی نێوان وڵاتانی ناوچەكە باسكردن لە دۆخی عێراق.

لە سەردانەكەیدا پلاسخارت لەگەڵ حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران كۆبووەوە.

دوایین سەردانی پلاسخارت بۆ تاران لە كانوونی دووەمی ساڵی 2020دا ئەنجامدرا و ئەوكات دوو رۆژ لە تاران مایەوە.

بابەتی پێشتر

هەواڵە دڵخۆشكەرەكە لەبارەی پلەكانی گەرماوە راگەیەندرا

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی گۆڕدرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share