رێژەی 66.7%ی دەنگەكان جیاكرانەوە

بەپێی ئەنجامی بەرایی 66.7%ی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان تائێستا 54.78%ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە و كەمال كڵچدارئۆغڵوش 45.22%ی دەنگەكانی مسۆگەر كردووە.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە دوای داخستنی سندوقەكانی دەنگدانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا، پڕۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكان دەستیپێكرد و بەپێی 66.7%ی دەنگە جیاكراوەی دەنگەكان رەجەب تەیب ئەردۆگان كاندیدی هاوپەیمانی جموور 54.78%ی دەنگەكان و كەمال كلیچدار ئۆغڵو كاندیدی هاوپەیمانی میللەت 45.22%ی ی دەنگەكانی مسۆگەر كردووە.

بەیانی ئەمڕۆ، دەنگدان بۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتیی توركیا لە كاتژمێر 8:00ی بەیانییەوە دەستیپێكرد و كاتژمێر 5:00ی ئێوارە دەنگدان كۆتاییهات، لە ئێستادا دەستكراوە بە جیاكردنەوەی دەنگەكان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنەیەك ڕۆژنامەیەك دادەخات.. دەستی خامنەیی لەسەر ژمارەكانی هەژاری لە ئێران

دەسەڵاتدارانی ئێران ڕۆژنامەی (كلید)ی ڕۆژانەیان داخست پاش بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی دەستی عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلاميی ئێران لەچێوەی…
زیاتر ببینە

خۆپیشاندانێكی ژنان بۆ ئازادی لەلایەن تاڵیبانەوە بە هێز وەڵامدرایەوە

لە كابول-ی پایتەخت ژمارەیەك لە ژنانی ئەفغانستان خۆپیشاندانێكیان بۆ داواكردنی مافەكانیان ئەنجامدا و لەلایەن چەكدارانی بزوتنەوەی تاڵیبانەوە ڕووبەڕووی…
زیاتر ببینە

گوڵستان کلچ گۆچیگیت: پێویستە کۆمسیۆنی دیموکراسی لەگەڵ ئۆجەلان کۆببێتەوە

سەرۆکی فراکسیۆنی دەمپارتی لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، پێویستە کۆمسیۆنی دیموکراسی بۆ ئاسانکردنی چارەسەرکردنی پرسی کورد، سەردانی زیندانی ئیمراڵی…
Total
0
Share