ئێران و عێراق چەند لێکتێگەیشتنێک واژوو دەکەن

بڕیارە سبەی دووشەممە،8 ی شوبات، لەسەر داوای ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ئیبراهیم ڕەئیسی هاوتا ئێرانییەکەی سەردانی بەغداد بکات.

میدیا ئێرانییەکان ئاشکرایان کردووە، سەردانەکەی ڕەئیسی بە داواکاری فائیق زیندان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراقە و بڕیارە چەند لێکتێگەیشتنێک لە نێوان هەردوو وڵاتدا واژوو بکرێت.

ئیبراهیم ڕەئیسی و ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ڕۆژی سێشەممە چەندین ڕێککەوتنامە لەسەر هەماهەنگی دادگاکانی نێوان هەردوو وڵات واژوو دەکەن.

پێشتر فائیق زیندان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق سەردانی تارانی پایتەختی ئێرانی کردبوو.

لەکاتی سەردانی شاندەکەی عێراق ئیبراهیم ڕەئیسی ڕایگەیاند، “کۆبوونەوەی ئێمە تەنها کۆبوونەوەی دوو وڵاتی دراوسێ نییە، بەڵکو ئێران و عێراق جگە لە دراوسێیەتی پەیوەندی قوڵی ئاینی و برایەتیان هەیە و هەر هەماهەنگییەکی دادوەری پێویست بێت لە نێوان ئەم دوو وڵاتەدا کەمتەرخەمی ناکەین”.

لەماوەی ڕابردوودا سەردانی بەرپرسانی ئێران و عێراق بۆلای یەکدی هاتن و چوون بووە و لەگەڵ چونی شاندێک یان بەرپرسێکی عێراقی بۆ ئێران لە بەرامبەردا شاندێکی هاوشێوەی ئێرانی سەردانی بەغدادیان کردووە.

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی: ڕێگە نادرێت پێشێلکاری یاسا بکرێت و زیان بە ڕەوتی ژیانی گشتی بگەیەندرێت

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) میلان چوارینەی بەرانبەر کرۆتۆنی تۆمارکرد و گەڕایەوە لوتکە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share