لەدوای هندستان حکومەتی ئیمارات بڕیاریدا هەناردەکردنی برنج رابگرێت و ئەو برنجەی پێش چوار مانگ هەناردەی کردووە بگەڕێنێتەوە وڵاتەکەی.
وەزارەتی ئابووری ئیمارات ئەمڕۆ بڕیاریدا، هەناردەکردنی %90 ی سەرجەم جۆرەکانی برنج بۆ دەرەوەی وڵات قەدەغە بکات.
هەر بەپێی بڕیارەکە هەر کۆمپانیایەک لە داهاتوودا بیەوێت برنج هەناردە بکاتەوە، پێویستە جارێکی دیکە داوای مۆڵەت بکاتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە هەفتەی رابردوو حکومەتی هندستان بڕیاریدا هەناردەکردنی برنجی بەسمەتی بۆ دەرەوەی وڵاتەکەی رابگرێت، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەکەی.