جارێکی دیکە هێرشکرایە سەر بانکێکی لوبنانی

هاوڵاتییەکی لوبنانی بە هاوکاری سێ کەسی دیکە هێرشیکردە سەر بانکێکی وڵاتەکەی و ئەو بڕە پارەیەی لای بانکەکە بوو بە زۆرەملێ وەریگرتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، چوار کەس بە زەبری چەک هێرشیانکردە سەر بانکی (لوبنان و مەهجەر) لە بەیروتی پایتەختی لوبنان و بڕی 11 هەزار و 750 دۆلاریان برد و هەڵاتن.

یەکێک لەو کەسانەی هێرشیانکردە سەر بانکەکە ناوی زاهر خواجەیە و ئەو پارەیەی بردوویەتی، پارەی خۆی بووە و لە ڕابردوودا بانکەکە ئامادە نەبووە بەسەر یەکەوە پێیبدەنەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی میدیا لوبناییەکان بڵاویانکردووەتەوە، پێش گەیشتنی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان بە شوێنی ڕووداوەکە هێرشکارەکان توانیویانە هەڵبێن و تائێستا نەتوانراوە دەستگیربکرێن.

لە 16 ی ئەیلوولەوە تا ئەمڕۆ حەوت حاڵەتی هێرشکردنە سەر بانکەکانی لوبنان تۆمارکراوە، هۆکاری ئەو ڕووداوانەش بەهۆی نەمانی پارەیە لە بانکەکان لەدوای ئەو قەیرانە ئابووریەی لەساڵی 2019 ەوە ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەردۆغان: بۆ چەکدانانی پەکەکە قسە لەگەڵ هەولێر و بەغداد دەکەین

سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئەنقەرە لە گفتوگۆدایە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەولێر و بەغداد، سەبارەت بە وردەکارییەکانی چۆنیەتیی رادەستکردنی چەکەکانی…
زیاتر ببینە

حكومەتی ئیسرائیل: ئەمڕۆ ئاڵوگۆڕی بارمتەكان ئەنجامدەدرێن

وتەبێژی حكومەتی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، دوای راگەیاندنی ئاگربەست، ئەمڕۆ ئاڵوگۆڕی بارمتەكان ئەنجامدەدرێن. لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەیلون لیڤی وتەبێژی حكومەتی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەپۆلی دووەمی كۆرۆنای تێپەڕاند

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەپۆلی دووەمی پەتای كۆرۆنای تێپەڕاند پاش كەمبوونەوەی ژمارەكانی توشبوون و مردن…
Total
0
Share