تەنها سێ وڵات باڵیۆزخانەکانیان لە ئەفغانستان ماوەتەوە

باڵیۆزخانەی چین لە ئەفغانستان

دوای کۆنترۆڵکردنی کابولی پایتەختی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە، وڵاتی هیندستان باڵیۆزخانەکەی لە کابول داخست و کارمەندەکانی گەڕاندەوە وڵاتەکەی، بەوەش ئێستا تەنها سێ باڵیۆزخانە لەناو ئەفغانستاندا ماونەتەوە.

هیندستان درەنگانێکی شەوی ڕابردوو بە فڕۆکەیەکی تایبەت، کۆی کارمەندان و بەڵگەنامەکانی باڵیۆزخانەکەی لە کابولی پایتەخت گواستەوە بۆ ناوخۆی وڵات.

ئێستا لەناو ئەفغانستاندا تەنها باڵیۆزخانەکانی ڕوسیا، چین و پاکستانی تێدا ماوە و ئەو سێ وڵاتەش تا ئێستا بۆچوونیان لەسەر تاڵیبان نەرمە.

وڵاتی ئیندۆنیسیاش لای خۆیەوە ڕایگەیاندووە، “ئەرکی دیپلۆماتکاریی بچووک” لە ئەفغانستان دەهێڵێتەوە، بەڵام باڵیۆزخانەکەی داخستووە.

ڕوسیاش ئاشکرایکردووە، تەنها بەشێک لە باڵیۆزخانەکەی چۆڵدەکات، بەڵام ئەرکەکانی لە کابول بەردەوامی پێدەدات و بڕیارە ئەمڕۆ “دیمتری ژیرنۆڤ” باڵیۆزی وڵاتەكە لە ئەفغانستان، لەگەڵ نوێنەرێكی باڵای تاڵیبان کۆبێتەوە.

باڵیۆزخانەی چین هیچ ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی داخستنەوە بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام بە چینییەکانی ناو ئەفغانستانی وتووە لەم بارودۆخەدا زیاتر ئاگاداری خۆیان بن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە پەرلەمانی توركیا پێكداهەڵپژان لەنێوان پەرلەمانتارانی پارتی دەسەڵاتدار و هەدەپە ‏هاتەئاراوە

دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی توركیا پێكداهەڵپژانی نێوان پەرلەمانتارانی پارتی داد و ‏گەشەپێدان و وەزیری ناوخۆ لەلایەك و ئەندامانی پارتی…
زیاتر ببینە

توانای چاودێریکردنی ئیسرائیلی هەیە.. مانگێکی دەستکردی ئێرانی بە مووشەکی ڕوسی هەڵدرا

ئێران مانگێکی دەستکردی هەڵدا بۆ خولگەکەی و لەڕێگەی مووشەکێکی ڕوسیاوە کارەکە ئەنجامدراوە، ئەگەر ئەرکەکانی ئەو مانگە دەستکردە سەرکەوتووبێت…
Total
0
Share