لە کەرکوک رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و دوو داواکراودا روویدا

ئەمشەو لە سنووری پارێزگای کەرکوک رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزێکی سەر بە ئاسایشی نەتەوەیی و دوو تۆمەتبار روویدا و برینداری لێکەوتەوە.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، “ئەمشەو لە ناوچەی 55 ی قەزای دۆمیز رووبەڕووبوونەوە لەنێوان مەفرەزەیەکی سەر بە هێزەکانی ئاسایشی نەتەوەیی و دوو چەکدار کە لەلایەن دادگاوە داواکرابوون

روویدا”.

ئاماژەیان بەوەشکرد، “تۆمەتبارەکان بە برینداری دەستگیرکراون کە یەکێکیان تەمەنی 20 ساڵانە و دانیشتووی کەرکوکە و ئەوی دیکە تەمەنی 21 ساڵانە و دانیشتووی هەولێرە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەمپینێک بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی گەرمیان رادەگەیەندرێت

ئیدارەی گەرمیان رایدەگەیەنێت، ناوەندی هاوبەشی رێکخراوەکانی گەرمیان کەمپینێک بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردوو ئەنجامدەدات. لە راگەیەندراوێکدا ئیدارەی…
Total
0
Share