سوپای ئیسرائیل: دوای ئاگربەست بۆ هەموو هەنگاوێك ئامادەین

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، پابەندین بەو رێككەوتنانەی كردوومانە و دەشڵێت، “دوای ئاگربەست بۆ هەموو هەنگاوێك ئامادەین”.

دانیال هەگاری وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەرەوپێشچوونی باش لە پرسی ئازادكردنی بارمتەكاندا هەیە و ئێمەش رێگە بە گەیاندنی هاوكارییەكان بۆ باكووری كەرتی غەززە دەدەین.

راشیگەیاند، پابەندی هەموو رێككەوتنەكانین و ئامانجمانە سەرجەم بارمتەكان ئازادبكرێن و هەموو هەنگاوێك بۆ ئەو مەبەستە دەنێین و دوای ئاگربەستیش بۆ هەموو هەنگاوێك ئامادەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەرعا.. بەهۆی بۆمبێكی چێندراوەوە كە لە پاكەتێكی شیرینیدا دانرابوو ژمارەیەك منداڵ بریندار بوون

سێ منداڵ بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراوەوە كە لە پاكەتێكی شیرینیدا دانرابوو، برینداربوون. بەگوێرەی ئاژانسی سانای سوری، ئەمڕۆ شەممە…
Total
0
Share