ئەمڕۆ هەینی نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی عێراقدا دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی.
ئەمڕۆ هەینی، 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانت عێراق بە 153 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمڕۆ د. نەرمین مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهیچ شێوەیەك بەهای 100دۆلار ناگاتە 200 هەزار دینار و بانكی ناوەندیی عێراق جەختیكردووەتەوە كە بەردەوامدەبێت لە فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی و بەهەمان بڕی پێشتر رۆژانە دۆلار دەخاتە بازاڕەوە.