نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری لە داڕمانی ئابوریی ئەفغانستان دەدات

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای گرتنەبەری ڕێکاری بەپەلە دەکات بۆ پاڵپشتیکردنی بانکەکانی ئەو وڵاتە کە ئێستا قەیرانی نەختینەی هەیە.

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریی داوە لە ئەگەری بەرزبوونەوەی ڕێژەی کرێکار و فەرمانبەرانی ئەو وڵاتە کە مووچەکانیان دابین نەکرێت و بەردەوامیی قەیرانی نەختینە لە ئەفغانستان دەبێتە هۆی داڕمانی ئابوریی ئەو وڵاتە لەماوەی چەند مانگێکدا.

بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە دۆخی ئابوریی ئەفغانستان ڕایگەیاندووە، سیستمی بانکیی ئەفغانستان بەهۆی قەیرانی نەختینە و دۆخی ئێستای ئەو وڵاتە لەدوای گرتنە دەستی دەسەڵات لەلایەن تاڵیبانەوە لە مەترسیی داڕماندایە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، کە سیستمی بانکیی ئەو وڵاتە لە دۆخێکی بێسەروبەرەیدایە و پێویستە ڕێکاری بەپەلە و پێویست بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە و ڕێگریکردن لە داڕمانی سیستمی بانکی وڵاتەکە بگیرێتەبەر.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانى: به‌شێك له‌ خۆپیشانده‌ران خوێندكارنه‌بوون و به‌ چه‌قۆ هێرشیانكردووه‌ته‌ سه‌ر هێزه‌كان

بابەتی دواتر

پۆلیسی هەولێر: کەسێک ویستوویەتی ماڵەکەی خۆی بسوتێنێت دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share