ئیمارات: هیچ ڕێككەوتنێك لەنێوان وڵاتانی ئۆپیك پڵەس نەكراوە

وەزارەتی وزەی ئیمارات ڕایدەگەیەنێت، تاوەكو ئێستا دانوستانەكان لەبارەی كێشەكانی بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتانی ئۆپیك پڵەس بەردەوامی هەیە و هیچ ڕێككەوتنێك نەكراوە.

لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی وزەی ئیمارات ئاماژەی بەوەكردووە، دانوستانەكان لەنێو وڵاتانی بەرپرسیار بەردەوامی هەیە، بەڵام تائێستا هیچ ڕێككەوتنێك لەبارەی كێشەی بەرهەمهێنانی نەوت لەچوارچێوەی وڵاتانی ئۆپیك پڵەس نەكراوە.

ماوەیەكە وڵاتانی ئۆپیك پڵەس لە هەوڵدان بۆ زیادكردنی بڕی 400 هەزار بەرمیل بۆ بڕی بەرهەمهێنانی نەوتی ڕۆژانە لەلایەن وڵاتانی ئۆپیك پڵەسەوە، بەڵام وڵاتان لەسەر بڕی ئەو نەوتە زیادكراوەی بەریاندەكەوێت، ڕێكنەكەوتوون، لەو نێوەندەدا ئیمارات سەرەكیترین وڵاتی ناڕازییە.

هەر بەو هۆیەوە لەم هەفتەیەدا كۆبوونەوەی وڵاتانی ئۆپیك پڵەس ئەنجامنەدرا و وڵاتان نەگەیشتنە هیچ ڕێككەوتنێك، بۆیە نرخی نەوت دابەزی.

هاوكات ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوت زیاتر دابەزی و نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 73.66 مامەڵەی پێوەكرا و بەڕێژەی لە 1.10% نرخەكەی لەدەستدا.

هاوكات یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساسیش بە 72.55 مامەڵەی پێوەكرا.

بابەتی پێشتر

گۆڕانكارییەكانی ناو یەكێتی.. دەستكراوەیی زیاتری تیمی حكومی و خزمەتكردنی زیاتری سلێمانی

بابەتی دواتر

لە مەخمور بۆ پاراستنی تاوەرەکانی کارەبا ڕوناککەرەوەیان لەسەر دادەنرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share