ئەو کچەی پاسپۆرتە سویدیەکەی سوتاند گەڕایەوە عێراق

ئەو کچە عێراقییەی وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر سووتاندنی قورئان پاسپۆرتە سویدییەکەی سوتاند گەڕایەوە وڵاتەکەی.

هەفتەی رابردوو شەیما گادبان کە پەنابەرێکی عێراقی لە سوید دوای سوتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن سەلوان مۆمیکاوە، ئاگری لە پاسپۆرتە سویدییەکەی بەردا و سووتاندی و دواتر گەڕایەوە شاری بەغداد.

شەیما لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، “لە ساڵی 2015 چووم بۆ سوید ئامانجم  ئەوە بوو داهاتوویەکی باش بۆ خۆم بنیات بنێم، دوای ماوەیەک مۆڵەتی مانەوەم لە ستۆکهۆڵم وەرگرتووە و دواتر پاسپۆرتێکی کاتی سویدیم وەرگرتووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هێرشکردنە سەر قورئانی پیرۆز لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید وەک موسڵمانێک زۆر دڵتەنگ بووم بۆیە ئەو بەڵگەنامە فەرمییەم سووتاند کە ووشەی سویدی لەسەر بوو”.

ئاشکراشیکرد، “جارێکی دیکە ناگەڕێمەوە سوید و لە عێراق درێژە بە ژیانی خۆم دەدەم”.

 

بابەتی پێشتر

نرخی دۆلار بەردەوامە لە دابەزین

بابەتی دواتر

بەهۆی سووتانی 500 ئۆتۆمبێلی کارەبایی لەسەر کەشتییەک مەترسی کارەساتێکی ژینگەیی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share