نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان جارێكی دیكە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت گەیشتە نزیكەی 69 دۆلار.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە كاتی كردنەوەی بازاڕە جیهانییەكان، نرخی نەوتی برێنت بە 68.87 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

هاوكات نرخی نەوتی تەکساسی ئەمریکاش بە 66.10 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، نرخی نەوت دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینی، بەجۆرێك نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت لە 70 دۆلارەوە هاتە خوار 66 دۆلار.

هەڵكشان و داكشانی نەوت لە ماوەكانی ڕابردوودا پەیوەستبووە بە دوو بابەتی سەرەكییەوە، ئەوانیش مەترسییەكانی تەشەنەسەندنی كۆرۆنای گۆڕاوی هیندی و ڕێكارەكانی بەرگرتن لە پەتاكە، هەروەها ئاستی یەدەگی نەوت لە وڵاتان، بەتایبەت ئەمریكا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت هیچ بیانوویەک لە بەردەم عێراق نامێنێت

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت هیچ بیانوویەک لە بەردەم عێراق نامێنێت. ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەبارەی…
زیاتر ببینە

واشنتۆن سزای دارایی لەسەر بەرپرسانی پێشووی ئێران هەڵگرت و ئەنجومەنی پیرانیش نیگەرانە

دەسەڵاتدارانی واشنتۆن ئاشکرایانکرد سزایی دارایی سەر ژمارەیەک بەرپرسی ئێرانیی پێشوو هەڵگرت و لەبەرامبەردا سزای بەسەر گروپێکی دیکەدا سەپاند…
Total
0
Share