بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ئەمساڵ 264 حاڵەتی هەوكردنی ڤایرۆسی جگەر لەسلێمانی تۆماركراوە.
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی کە بەبۆنەی رۆژی جیهانی هەوكردنی ڤایرۆسی جگەر بڵاویکردبووەوە هاتووە، ” لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ئەمساڵ 264 حاڵەتی هەوكردنی ڤایرۆسی جگەر لەسلێمانی تۆماركراوە”.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ” لەماوەی شەش مانگی رابردوودا لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر لەشاری سلێمانی حەوت تووشبووی هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی جۆری سی (C) و 257 تووشبووی هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی جۆری بی (B) لەو نەخۆشخانەیە چارەسەریان وەرگرتووە”.