پۆلیسی سلێمانی بڕە پارەیەکی دۆزراوە دەگەڕێننەوە بۆ خاوەنەکەی

لەدوای پێنج مانگ لە دۆزینەوەی بڕە پارەیەک پۆلیسی سلێمانی بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێننەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی بڕی هەزار دۆلار لە ناو بازاری شاری سلێمانی دەدۆزرێتەوە، هێزەكانی پۆلیس بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوەی خاوەنەكەی دەستپێكرد و دوای سەیرکردنەوەی كامێراكانی چاودێری، خاوەنی پارەكە ناسرایەوە و دوای گەڕان بەدوایدا توانرا ئەمڕۆ پارەكەی رادەست بكرێتەوە”.

خاوەنی پارەکە رایگەیاند، “لە 8ی شوباتی ئەمساڵ پارەکەم لەناوبازاڕ لێکەوتبوو، لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە توانرا بمدۆزنەوە و پارەکەم بۆ بگەڕێننەوە من سوپاسیان دەکەم”.

بابەتی پێشتر

شەش شاری عێراقی بەرزترین پلەکانی گەرمای جیهانیان هەیە

بابەتی دواتر

ئەمساڵ 264 حاڵەتی هەوكردنی ڤایرۆسی جگەر لە سلێمانی تۆماركراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share