102 منداڵ خەوێندراون
شەپۆلێكی سكچوون و ڕشانەوە بڵاوبووەتەوە

نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێرکاری

تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، شەپۆلێكی سكچوون و ڕشانەوە لەناو منداڵاندا بڵاوبووەتەوە و لە 48 كاتژمێردا 163 منداڵ داغلكراون كە زیاتر لە 100یان بەهۆی سكچوونەوە بووە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، لەئێستادا شەپۆلێکی سکچوون و ڕشانەوە لەناو منداڵاندا بڵاوبووەتەوە.

هەروەك لە زاری دكتۆر پشدەر عەبدوڵا، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان و گەشەی منداڵ و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلەوە لە 48 كاتژمێری ڕابردوودا 163 منداڵ لە نەخۆشخانە خەوێندراون، لەو ژمارەیە 102 منداڵیان بەهۆی سكچوون و ڕشانەوە بووە.

تەندروستیی سلێمانی بۆ ڕێگەگرتن لە تووشبوون بە سکچوون و ڕشانەوە چەند ڕێنماییەكی بڵاوكردووەتەوە، لەوانە:

١-هەموو ئاوێک بکوڵێنە دواتر ساردی بکەرەوە و بۆ خواردنەوە بەکاریبهێنە.
٢- خواردن لەناو سەلاجە هەڵبگرە.
٣- سەوزە و میوە پێش خواردنی جوان بشۆرەوە.
٤-زوو زوو دەستی منداڵەکەت بشۆ بەتایبەت دوای تەوالێت کردن.
٥- پاکوخاوێنی تەوالێت و حەمام زۆر گرنگە.
٦- بەکارنەهێنانی خاولی و پەرداخ و کەوچکی یەکتر.
٧- دوورکەوتنەوە لە خواردنی دەرەوە بەتایبەت ئەوانەی سەر عەرەبانەکان.
٨- باش کوڵاندنی گۆشت و خواردنەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى سوید له‌گه‌ڵ به‌ده‌ل به‌رواری و چالاكوانانى مه‌ده‌نى كۆبووه‌وه‌‏

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى سوید دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێم، له‌گه‌ڵ به‌ده‌ل ‏به‌رواری و كۆمه‌ڵێك چالاكوانى مه‌ده‌نى كۆبووه‌وه‌. ‏ ئان…
زیاتر ببینە

تەرمی چوار پەنابەری كوردی ڕۆژئاوای كوردستان لەسەر ئەركی حكومەتی هەرێم دەگەڕێندرێنەوە زێدی خۆیان

حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، لەسەر ئەركی سەرۆكی حكومەت تەرمی ئەو چوار پەنابەرە كوردەی ڕۆژئاوای كوردستان دەگەڕێندرێنەوە زێدی خۆیان…
Total
0
Share