پۆلیسی سلێمانی: کەسێک دەستگیرکرا بە فێڵ پارەی لە هاوڵاتییان وەرگرتووە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە بە فێڵی جیاواز پارەی لە هاوڵاتییان وەرگرتووە، یەکێکاین ژنێکە کە ەناوی هاوسەرگیرییەوە پارەی لێوەرگرتووە.

لە راگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە، چەند هاوڵاتییەک سکاڵایان تۆمارکردووە کە بەشێوەی جۆراوجۆر فێڵیان لێکرابوو و پارەیان لێسەندرابوو، دوای بەدواداچوونی هێزەکانی پۆلیس تۆمەتبارەکە دەستگیرکرا.

ئاماژە بۆ ئەوە دەکات تۆمەتبار، “ر. ا. م.” لەدایکبووی 1995ـە و بەبڕیاری دادوەر راگیراوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دەرکەوتووە کە بەناوی هاوسەرگیرییەوە ژنێکی هەڵخەڵەتاندووە و پارەی لێوەرگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژه‌تیرۆر: له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا له‌ حه‌ویجه‌ چه‌ندین مۆڵگه‌ى داعش ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا

بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی دژەتیرۆر، بەهاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانان و دژەتیرۆری عێراق ئۆپه‌راسیۆنێکی بەرفراوانیان لە سنووری قەزای حەویجە ئەنجامدا و دەستگیرا…
Total
0
Share