منداڵێك بەهۆی پەلاماردانی لەلایەن سەگەوە گیانیلەدەستدا

لە ئاكامی پەلاماردانی لەلایەن سەگی بەڕەلاوە منداڵێكی تەمەن 10 ساڵان لە پرۆژەیەكی نیشتەجێبوونی كەركوك گیانیلەدەستدا.

قوربانییەكە ناوی “ئەلەند ئەیمەن”ە و خوێندكاری پۆلی سێیەمی سەرەتاییە، دوای ئەنجامدانی تاقیکردنەوە چووەتە دەرەوەی قوتابخانە و پرۆژە نیشتەجێبوونەكە، لەوكاتەدا لەلایەن ژمارەیەك سەگی بەڕەلاوە پەلاماردراوە.

سامان یابە عەلی، لێپرسراوی بەشی راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستیی كەركوك بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، قوربانییەكە تەمەنی 10 ساڵانە، دوای رووداوەكە گەیەندراوەتە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی ئازادی، بەڵام بە چەند خولەكێك دواتر بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە گیانیلەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی یەکێتیی زانایان: زێڕی جوانکاریی خانمان تاوەکو 200 مسقاڵ زەکاتی لێناکەوێت

وتەبێژی یەکێتیی زانایان، رایگەیاند، زێڕی جوانکاریی خانمان تاوەکو 200 مسقاڵ زەکاتی لێناکەوێت. د. عەبدوڵا شێرکاوەیی، وتەبێژی یەکێتیی زانایانی…
Total
0
Share