لیژنەی دارایی لەگەڵ تەیف سامی كۆدەبێتەوە

لیژنەی دارایی بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی عێراق تایبەت بە هەمواری بڕگەیەكی بودجە تایبەت بە نەوتی هەرێم كۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میوانداریی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق كۆبووەوە.

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەكە رایگەیاند، كۆبوونەوەكەیان بۆ گفتوگۆکردن بوو دەربارەی هەمواری یاسای بودجەی گشتی لە مادەی 12 بڕگەی دووەم/ج کە تایبەتە بە تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی ئامادەکردنی راپۆرتی لیژنە بۆ خوێندنەوەی دووەم لە رۆژی دووشەممە بەپێی کارنامەی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتیی مامۆستایان: خوێندنگەمان لە دەرەوەی شار هەیە بەڕێوەبەر و سەرجەم مامۆستاكانی وانەبێژن

جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەهۆی دانانی پشووی رۆژانی شەممەوە بەشێكی زۆری مامۆستایانی وانەبێژ مەترسی ئەوەیان…
Total
0
Share