شاندێکی یەکێتی سەردانی کۆمەڵی دادگەری دەکات

شاندێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە سەردانی کۆمەڵی دادگەری دەکات لە سلێمانی و لەبارەی چەند پرسێک کۆدەبنەوە.

شاندەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێکهاتوون لە ژمارەیەک ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی یەکێتی، ئەوانیش، رزگار حاجی حەمە بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی و سالار لالەسەرحەد ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و میران محەمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی-ن.

بڕیارە لە کۆبوونەکەدا پرسی هەڵبژاردنەکانی کوردستان و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق تاوتوێ بکرێت.

بابەتی پێشتر

ژمارەی کۆچبەرانی ئەمساڵ بۆ بەریتانیا ریکۆردێکی پێوانەیی تۆمارکرد

بابەتی دواتر

کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share