کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما لە سبەینێوە زیاتر بەرزدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێت لە تۆمارکراوەکانی پێشوو.

هەروەها سبەینێ پێنجشەممە کەش ساماڵ و گەرم دەبێت، پلەکانی گەرما 2 بۆ 4 پلە بەرزدەبنەوە.

بۆ ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت و 43 پلەی سەدی دەبێت، بۆ سبەینێ بەرزترین پلەی گەرما بە هەمانشێوە لە گەرمیان تۆماردەکرێت و دەگاتە 46 پلەی سەدی.

بابەتی پێشتر

شاندێکی یەکێتی سەردانی کۆمەڵی دادگەری دەکات

بابەتی دواتر

دووەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە کۆیە تۆمارکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share