وەزیری تەندروستی: شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا و ئۆمیكرۆن بەهێز و خێرا ‏دەستیپێكردووە

وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سەرەتای شەپۆلی چوارەم، بەهێز و خێرا لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا و زنجیرەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن دەستیپێکردووە.

د. سامان به‌رزنجى وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێم، له‌ گرته‌یه‌كى ڤیدیۆییدا ئاماژه‌ى به‌وه‌ كردووه‌، “پێویستە ڕێككارەكانی خۆپارێزیی كەسی زیاتر بكرێن”.

ده‌شڵێت، “ئاگاداری خۆتان و خانەوادە و منداڵەكانتان بن، گرنگترین ڕێككار وەرگرتنی ڤاكسینە لەگەڵ دانانی ماسك و دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵغ.”

سامان به‌رزنجى باسی له‌وه‌شكردووه‌، سەرەتای شەپۆلی چوارەم بەهێز و خێرا لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا و زنجیرەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن دەستیپێکردووە.

وەزیری تەندروستی داواشیكردووه‌ “لە كاتی بوونی نیشانەكانی نەخۆشییەکە، پێویستە سەردانی سەنتەرەكانی پشكنین و سەنتەرەکانی كۆرۆنا بكەیت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یه‌كێتی و هاوپه‌یمانان یه‌كگرتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یان ده‌وێت و پارتیش په‌رتی ده‌كات

جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان دەڵێت، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی و قوباد تاڵه‌بانی…
Total
0
Share