ژمارەی کۆچبەرانی ئەمساڵ بۆ بەریتانیا ریکۆردێکی پێوانەیی تۆمارکرد

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری کۆچبەران رایگەیاند، کۆچی نایاسایی ریکۆردێکی مەترسیداری تۆمارکردووە، تەنها لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 12 هەزار و 700 کۆچبەر کەناڵی ئینگلیزیان بەزاندووە بۆ گەیشتن بە بەریتانیا.

لە راگەیەندراوی دەزگای لوتکەدا هاتووە، بەهۆی ئەوەی کەشوهەوا جێگیرە و دەریا هێمنە، کۆچی نایاسایی زیادیکردووە و ریکۆردێکی مەترسیداری تۆمارکردووە، لە موەی سێ رۆژی رابردوودا زیاتر لە هەزار و 600 کۆچبەر بە 26 بەلەمی جیا گەیشتوونەتە بەریتانیا.

ئامارەکەی دەزگای لوتکە دەریدەخات، لە رۆژی هەینیدا ریکۆردێکی نوێی کۆچبەران بۆ وڵاتی بەریتانیا تۆمارکراوە کە گەیشتنی 686 کۆچبەرە بە 13 بەلەمی جیاواز.

هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا زۆرترین ژمارە لە رۆژی 11ی حوزەیران تۆمارکراوە کە تەنها لەو رۆژەدا 549 کۆچبەر گەیشتووەنەتە بەریتانیا.

لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە تاوەکو 9ی تەمموز نزیکەی 12 هەزار و 700 کۆچبەر کەناراوەکانی باکووری فەرەنسا و کەناڵی ئینگلیزیان بەزاندووە.

حکومەتی بەریتانیا جەخت لەسەر سیاسەتێک دەکاتەوە کە ئامانج لێی سنووردارکردنی هەوڵەکانی پەڕینەوەیە، هەروەها پێداگری لەسەر جێبەجێکردنی پلانەکەی دەکات بۆ دیپۆرتکردنەوەی بەزۆری تازەهاتووان بۆ ڕواندا، هەرچەندە جێبەجێکردنی ئەم ڕێککەوتنە ڕووبەڕووی ئاستەنگی یاسایی دەبێتەوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی دادوەرەکانی دادگا گەیشتە بڕیارێک کە ئەو بڕیارەیان بە نایاسایی ناساند.

بابەتی پێشتر

چوار کەس لە زەڕەنگەرێکدا نزیکەی 15 کیلۆگرام زێڕیان دزیوە

بابەتی دواتر

شاندێکی یەکێتی سەردانی کۆمەڵی دادگەری دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 لە پارێزگای هەڵەبجە بۆ هەرزانکردنی کرێی گواستنەوە بەنزین دەدرێت بە ئۆتۆمبێلەکانی هێڵی گواستنەوە

  قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە ڕایگەیاند بۆ ڕێگریکردن لە گرانبوونی کرێی گواستنەوەی هاوڵاتییان بڕێک بەنزین دەدرێت بە ئۆتۆمبێلەکانی…
Total
0
Share