رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ژمارەیەک رێنمایی بڵاودەکاتەوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ گەرمای زۆری ئەم وەرزە و خۆپاراستن لێی.
رێنماییەکان پێنج جۆرن و سەرجەمیان پەیوەستن بە مانەوە لە ماڵەوە بۆئەوەی ناوەوەی ماڵەکان و شوێنی کارەکانمان بە فێنکی بمێنێتەوە.
رێنماییەکان بەمجۆرەن:
- پارێزگاری لە پلەی گەرمیی ماڵەکەت بکە لە رۆژدا لە 35 پلەی سەدی و لە شەودا 24 پلە با جێگیربێت.
- بەیانیان زوو و شەوان دەرگا و پەنجەرەکانی ماڵەکەت بکەرەوە بۆئەوەی گۆڕانکاری لە هەوای ماڵەکەتدا رووبدات.
- ئەو دەرچە و پەنجەرانەی لە ماڵەکەتدا کە تیشکی خۆری لێوە دێتە ژوورەوە دایبخە و بیانگرە.
- پەردەکانی ناو ماڵەکەت دابدەرەوە لە هەموو شوێنەکان.
- با هەمیشە هەواگۆڕکێی ناو ماڵەکەت ئیش بکات و هەوا گەرمەکان بەرزبکاتە و بیگۆڕێت.