شکانی “بەردی شەیتان” ژاپۆنییەکانی ترساندووە

“بەردی شەیتان”، کە بەردێکی بەناوبانگە لە ژاپۆن و خەڵکی لایانوایە مەترسیدار و کوشندەیە، لەم دواییانەدا درزی تێكەوتووە و شکاوە.

بەپێی ڕۆژنامەی “گاردیان”، لە ئەفسانەی ژاپۆنیدا ئەم بەردە گڕكانییە “ڕوحێکی خراپەکار”ی شەیتانێکی لە خۆیدا هەڵگرتووە کە خۆی لە شێوەی ژنێکی شۆخدا دەرخستووە.

بەردەکە بەهۆی بارانەوە درزیبردووە و پاشان وردبووە، لە کاتێکدا کە هەندێک لە ژاپۆنییەکان لایانوایە “هەر کەسێک لەو بەردە نەفرەتاوییە نزیکببێتەوە، بێگومان دەمرێت”.

ئەم بەردە دەکەوێتە پارێزگای توچیکیی نزیک لە تۆکیۆی پایتەختەوە و بەو پێیەی بەردێکی گڕكانییە، هەندێک لە چاودێران هۆشدارییانداوە کە ئەگەری هەیە گازی ژەهراوی لەناودا بووبێت و بەهۆی ئەو تێکشکانەیەوە، گازەکە بەربووبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تویتەر: لە چارەكی سێیەمی ئەمساڵدا 537 ملیۆن دۆلار زیانمان بەركەوتووە

كۆمپانیای تویتەر ڕایگەیاند، لە چارەكی سێیەمی ئەمساڵدا بەهۆی یەكلاییكردنەوەی ئەو سكاڵایانەی كە لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە لەدژی تۆماركراون، 537 ملیۆن…
Total
0
Share