بەکارهێنەرانی سریدز 100 ملیۆنی تێپەڕاند

ماوەی پێنج رۆژە کۆمپانیای مێتا تۆڕی کۆمەڵایەتی سریدزی کردووەتەوە و ژمارەی بەکارهێنەرانی 100 ملیۆنی تێپەڕاندووە.

بەپێی ئەو داتایانەی پێگەی چاودێریکردنی داتاکان بڵاویکردووەتەوە، “لە ماوەی پێنج رۆژی کرانەوەی تۆڕی کۆمەڵایەتی سریدز 100 ملیۆن هەژماری تێدا کراوەتەوە و ئەمەش ریکۆردێکی نوێیە لە خێرایی بڵاوبوونەوەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا”.

پێگەی چات جی پی تی پێویستی بە دوو مانگ هەبووە بۆ گەیشتن بە 100 ملیۆن بەکارهێنەر ئینستاگرامیش دوو ساڵی ویستووە.

پیگەی سریدز لە شەوی چوارشەممەی رابردووەوە لە 100 وڵاتی جیهان کەوتە کار وەک رکابەری تویتەر، بەڵام تا ئێستا لە وڵاتانی ئەوروپا ئاکتیڤ نەبووە بەهۆی ترسی کۆمپانیای مێتا لە یاساکانی یەکێتی ئەوروپا.

لە ئێستادا تویتەر 200 ملیۆن بەکارهێنەری هەیە، چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەیەکی کەمدا سریدز ریکۆردەکەی بشکێنێت.

 

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی رێنمایی بۆ خۆپاراستن لە گەرمای زۆر بڵاودەکاتەوە

بابەتی دواتر

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان: ڤایرۆسێک لەناو پەلەوەرەکاندا بڵاوبووەتەوە و پێویستی بە چارەسەر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share