عەلی حەمە ساڵح: لەم کابینەیەدا هەشت تریلیۆن دیناری مووچە نەدراوە

عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، تەنها لەم کابینەیەکی حکومەتی هەرێمدا هەشت تریلیۆن دیناری مووچە نەدراوە.

ئەو پەرلەمانتارەی پێشوو نووسیویەتی، جگە لەوەی مووچەی مانگی شەشی ئەمساڵی مووچەخۆران تا ئێستا نەدراوە، تەنها لەم کابینەیەدا هەشت تریلیۆن دیناری مووچەخۆران نەدراوە.

سەبارەت بەو بڕە پارەیە عەلی حەمە ساڵح دەڵێت، حەوت مووچەی تەواو لەم کابینەیەدا نەدراوە کە دەکاتە حەوت تریلیۆن و 300 ملیار دینار.

هەروەها نۆ مووچە بە لێبڕینی %21 دراوە کە دەکاتە یەک تریلیۆن و 701 ملیار دینار، 162 ملیار دیناریش هی یەک مووچەیە کە بە لێبڕینی %18 دراوە.

بابەتی پێشتر

زیاتر لە پێنج هەزار سزادراو لە چاکسازییەکانی هەرێمدا هەن

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی رێنمایی بۆ خۆپاراستن لە گەرمای زۆر بڵاودەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share