ئوسترالیا.. “نەیزەكێك كەوتە گۆڕەپانی خوێندگایەكەوە و ناسا لێكۆڵینەوە دەكات”

ناسا لێكۆڵینەوە لە كەوتنەخوارەوەی نەیزەكێك دەكات، كە كەوتووەتە ناو یاریگای خوێندگایەك لە ئوسترالیا، دواتر دەركەوتووە پرۆژەی خوێندكاران بووە.

دەیلی مەیلی بەریتانی ئەمڕۆ سێشەممە 2ی شوبات ئاشكرایكردووە، نوێنەرانی ئاژانسی ناسا ئاشكرایانكردووە، لە لێكۆڵینەوەدان لەبارەی كەوتنەخوارەوەی نەیزەكێك بۆ ناو یەكێك لە خوێندگاكانی ناوچەی كوینزلاند لە ئوسترالیا.

مارك ئالین، بەڕێوبەری خوێندگای مالاندای حكومی ئەو خوێندنگایەی نەیزەكەكەی لێكەوتووە، بە كەناڵی نیوز7ی ڕاگەیاندووە، “لە هەموو جیهانەوە داوای زانیاریمان لێكراوە لەسەر ئەو ڕوداوە، بەتایبەت لەلایەن ئاژانسی ناساوە”.

بەڵام دواتر ئەوە ڕوونكراوەتەوە، بابەتەكە ڕاستی نییە و پرۆژەیەكی خوێندگاكە بووە، كە وای دەرخەن نەیزەك كەوتووەتە خوارەوە و جیهان بەو ڕوداوە بزانێت.

تەنانەت داوا لە پۆلیسی شارەكەش كراوە، بەشداری لەو نمایشە بكات و دواتریش سەرجەم خوێنكارانی بەشدار لە پرۆژەكە وەك ڕوداوێكی ڕاستی لە فەیسبووك بڵاویان كردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

وردەکاریی بۆردومانی گوندی شێنێ لەلایەن تورکیاوە

بابەتی دواتر

سلێمانی.. كچێك دوای ڕفاندن و بێهۆشكردنی دۆزرایەوە و ڕفێنەرەكە دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share