هۆڵەندییەکان زیاتر لە 105 ملیۆن یۆرۆیان لە یاریی ئاگریندا خەرجکردووە

کۆمەڵەی یارییە ئاگرینەکانی هۆڵاندا بڵاویکردەوە، ئەمساڵ بۆ بۆنەی سەری ساڵ هۆڵەندییەکان زیاتر لە 105 ملیۆن یۆرۆیان لە یارییە ئاگرینەکاندا خەرجکردووە و ئەوەش تۆزێک لە ساڵی پار کەمترە کە 110 ملیۆن یۆرۆیان خەرجکردبوو.

کۆمەڵەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، پێدەچێت کۆی گشتیی خەرجییەکان لە یارییە ئاگرینەکاندا لەو بڕەش زیاتر بێت بەهۆی ئەوەی نزیکەی بایی 10 ملیۆن یۆرۆ لەسەر سنووری ئەڵمانیا مامەڵەی پێوەکراوە، جگە لەو 900 شوێنەی دابینکراون بۆ فرۆشتنی یاری ئاگرین لە هەموو هۆڵەندا لەماوەی سێ رۆژدا.

بە گوێرەی یاسا، یارییە ئاگریینەکان لە وڵاتەکەدا رێکخراوە، لە کاتژمێر شەشی ئێوارەی رۆژی 31ی مانگ دەستپێدەكات تاوەکو تەواوبوونی ئاهەنگەکانی بۆنەی سەری ساڵ، بەڵام پێشتر تیمی ئاگرکوژێنەوە لە حاڵەتی ئامادەباشیدا دەبن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ رووداوە نەخوازراوەکان.

ساڵانە پارەیەکی زۆر لە وڵاتانی جیهاندا لە یارییە ئاگرینەکاندا خەرج دەکرێت، سەرەڕای مەترسییە ژینگەییەکانی لە كاریگەری لەسەر گۆڕانی کەشوهەوا و پیسبوونی ژینگە.

بابەتی پێشتر

شۆفێرێكی هەڵاتوو كە خوێندكارێكی كردبوو بەژێرەوە دەستگیركرا

بابەتی دواتر

وادەی سەردانی وەفدی هەرێم بۆ بەغداد ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share