راستیی ئەو هاوسەرگیرییەی مارەییەكەی “دەمانچەیەك و ئۆتۆمبێلێك بووە” ئاشكراكرا

بڵاوبوونەوەی وێنەی گرێبەستێكی هاوسەرگیری كە تیایدا مارەیی هاوسەرگیرییەكە بە ئۆتۆمبێلێك و دەمانچەیەك دیاریكراوە، دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە و دەسەڵاتی دادوەری هاتەدەنگ.

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، ئەو گرێبەستەی هاوسەرگیری كە وێنەیەكی بڵاوكراوەتەوە و گوایە لە دادگای باری كەسێتیی نەینەوا دەرچوێندراوە ساختەیە.

لە راگەیەندراوێكدا ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەڵێت، “لە گرێیەستەكەدا مارەیی هاوسەرگیركردنەكە بە دەمانچەیەك و ئۆتۆمبێلێك دیاریكراوە، بەڵام جەختدەكەینەوە كە گرێبەستەكە ساختەیە و لە راستییەوە دوورە، داواش لە گرووپ و پەڕەكانی تۆڕی كۆمەڵایەتی دەكەین بە وریایی و وردییەوە مامەڵە لەگەڵ زانیاریدا بكەن پێش بڵاوكردنەوەی و زانیاری لە سەرچاوەی سەرەكییەوە وەربگرن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەریاچەیەكی باكووری كوردستان بەستوویەتی و سەرنجی گەشتیارانی ڕاكێشا

دەریاچەی ناوچه‌یه‌كى گه‌شتیاریی یه‌كێك له‌ پارێزگاكانى باكووری كوردستان، به‌هۆی ‏دابه‌زینی پله‌كانى گه‌رماوه‌ زیاتر له‌ 15 سانتیمه‌تر چینی سه‌ره‌وه‌ى…
Total
0
Share