بایرن بۆ یانە کڕیارەکان: 11 یاریزان بۆ فرۆشتن

بەڕێوەبەرانی یانەی بایرن میونشن ئامادەکاری بۆ بونیادنانەوەی یانەکە دەکەن، بۆ ئەو مەبەستەش سەرقاڵن بە دانوستاندنەکان بۆ گواستنەوەی هاری کەین و دەرگای ڕۆیشتنیان بۆ 11 یاریزان کردووەتەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ڕۆژنامەی “بێلد”ی ئەڵمانی ئاشکرایکردوون، بەڕێوەبەرانی بایرن سەرقاڵن بە دانوستاندن بۆ گواستنەوەی هاری کەین، ئەم بابەتەیان کردووەتە پێشەنگی کارەکانیان.

یانە ئەڵمانییەکە نایەوێت دووچاری کێشەی دارایی و لادان لە ڕێساکانی یاریی خاوین ببێتەوە، بۆیە لیستی فرۆشتنی بۆ یانە کڕیارەکان ئامادەکردووە و پێکهاتووە لە (11) یاریزان.

لەو (11) یاریزانە ئەگەر هەیە نزیکی پێنج-یان بە یانەکانی دیکە بفرۆشرێن، کە پێکهاتوون لە: سادیۆ مانێ، سێرج گنابری، لیۆن گۆرێتزکا، ڕیان گراڤنبێرگ، بنیامین پاڤارد، بۆنا سار، ئەلێکس نۆبڵ، یان سۆمێر، مالک تیلمان، نەسیر مەزراوی، مارسێل ساپیتزەر.

بابەتی پێشتر

دابەشكردنی مووچە لە هەرێم دەستپێدەكات

بابەتی دواتر

وەرزی دووەمی یاسادانانی پەرلەمان دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ریاڵ مەدرید دەربارەی مباپێ بێدەنگە

رۆژنامەیەكی فەرەنسی نهێنیی بێدەنگبوونی ریاڵ مەدرید سەبارەت بە گرێبەستی كیلیان مباپێ-ی ئەستێرەی پاریس سان جێرمان ئاشكرادەكات. گرێبەستی مباپێ…
Total
0
Share