وەرزی دووەمی یاسادانانی پەرلەمان دەستپێدەکات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە وەرزی دووەمی یاسادانانی ئەنجومەنەکە دەستپێدەکات.

بەشی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران دەستپێکردنی خولی دووەمی یاسادانان رادەگەیەنێت، لە ساڵی دووەمی یاساداناندا، لە سبەینێ یەکشەممە 9/7/2023 دەبێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لیژنەکانی پەرلەمان لە بەرواری سەرەوە دەست بە کاری یاسادانان و چاودێریکردن دەکەن”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “یەکەم دانیشتنی خولی دووەمی یاسادانان لە رۆژی شەممە بەڕێوەدەچێت، کە دەکاتە 15/7/2023.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی بازرگانیی تورکیا: عێراق یەکێکە لە گرنگترین وڵاتەکان بۆ هەناردەکردنی شتومەکی تورکیا

بەڕێوەبەری گشتیی هەناردەکردن لە وەزارەتی بازرگانیی تورکیا رایگەیاند، عێراق یەکێکە لە گرنگترین بازاڕەکانی هاوردەکردن بۆ هەناردەکردنی شتومەکی کشتوکاڵی…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیران: حکومەتی عێراق دەستکاریی رێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستانی کردووە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەستکاریی رێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستانی کردووە. ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی…
Total
0
Share