مۆرینیۆ بەرازی ئاڵتونیی ڕەتكردەوە

جۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی ڕەتیكردەوە بەرازی ئاڵتونی وەربگرێت، كە مانگانە دەدرێتە خراپترین وەرزشكار و ڕاهێنەر لە ئیتاڵیا.

مۆرینیۆ ئەم وەرزە بەرامبەر یانەكانی یوڤانتۆس، میلان، هیلاس ڤیرۆنا، ڤینیسیا و لازیۆ لە خولی ئیتاڵیا شكستی هێناوە و لە خولی كۆنفرانسی ئەوروپاش بە یانەی بۆدۆ جیلمیت دۆڕا.

بەهۆی دابەزینی ئاستی یانەی ڕۆماوە، خەڵاتی بەرازی ئاڵتونی درا بە مۆرینیۆ، بەڵام ڕەتیكردەوە.

بەرازی ئاڵتونی لە ساڵی 1996ــەوە لەلایەن ئەنتۆنیۆ ڕیچی-ی دەرهێنەرەوە داهێنراوە و دەدرێتە خراپترین كەسایەتیی وەرزشی، سیاسی یان میدیاكاری ئیتاڵی.

ڕۆما لە پلەی شەشەمی ڕیزبەندیی خولی ئیتاڵیا دەبینرێت و 13 خاڵ لە دوای ناپۆلی و میلانی پێشەنگەوەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) مان سیتی به‌شێوه‌یه‌کی کاتی گه‌ڕایه‌وه‌ پله‌ی دووه‌می پریمه‌رلیگ

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی له‌چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی نۆیه‌می پریمه‌رلیگ، به‌رامبه‌ر برایتۆن یاریکرد‌ و بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا. ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌،…
Total
0
Share