ریاڵ مەدرید دەربارەی مباپێ بێدەنگە

رۆژنامەیەكی فەرەنسی نهێنیی بێدەنگبوونی ریاڵ مەدرید سەبارەت بە گرێبەستی كیلیان مباپێ-ی ئەستێرەی پاریس سان جێرمان ئاشكرادەكات.

گرێبەستی مباپێ لەگەڵ پاریس لە هاوینی داهاتوو كۆتاییدێت و، لە كانونی دووەمی رابردووەوە مافی وتوێژ و گرێبەستی لەگەڵ هەر یانەیەكدا هەیە.

دوێنێ زۆرێك لە راپۆرتەكان باسیان لەوەكرد كە مباپێ بڕیاری گواستنەوەی بۆ ریاڵ مەدرید داوە، بەڵام بەپێی رادیۆی (مۆنت كارلۆ)ی فەرەنسی، یانەی شاهانە سەبارەت بە گرێبەستكردن لەگەڵ مباپێ بێدەنگ دەبێت و هیچ شتێك دەربارەی هەوڵ یان ویستی گواستنەوەی یاریزانەكە بۆ (سەنتیاگۆ بێرنابیۆ) بڵاوناكاتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، یانەكە چاوەڕوان دەكات یاریزانەكە سەرەتا خواستی خۆی بۆ رۆیشتن لە پاریس ئاشكرابكات، دوای ئەوە ریاڵ مەدرید گفتوگۆی لەگەڵدا دەستپێبدەكات بۆ زانینی خواستی بۆ گواستنەوە بۆ ریزەكانی مێرەنگی.

ئاماژەی بەوەشكرد، بێدەنگییەكی تەواو لەلایەن ریاڵ مەدریدەوە هەیە لە گرێبەستی مباپێ-دا، یانەكە نایەوێت دەستپێشخەری لەوەوە بێت و، دواتر یاریزانەكە لە ساتەكانی كۆتاییدا رای خۆی بگۆڕێت و بەوەش یانەی شاهانە جارێكی دیكە تووشی گاڵتەجاری ببێتەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا مۆنت كارلۆ دووپاتیشیكردەوە، بەرپرسانی یانەی شاهانە “تاڕادەیەكی زۆر” دڵنیان لە ئایندەی كیلیان مباپێ بە چونی بۆ مێرەنگی.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە كۆبوونەوەی هاوبەشی یەكێتی و پارتی-یەوە

بابەتی دواتر

لەناو پۆلدا خوێندکارێک گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کریستیانۆ مەتەڵی مێرکاتۆی 2022

یانە گەورەکان ڕەتی دەکەنەوە گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکەن، لە هەمان کاتدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ مکوڕە لەسەر هەڵوێستەکانی و مانچستەر…
Total
0
Share