(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ لە “کینگ پاوەر” براوەبوو و لووتکە بەرنادات

یانەی ئارسیناڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا، یاریی هەفتەی (25)ی خولی نایابی ئینگلیزی بەرامبەر لیستەر سیتی ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (25)ی خولی نایابی ئینگلیزی “پریمەرلیگ”، یانەی لیستەر سیتی لە یاریگای “کینگ پاوەر” میوانداریی ئارسیناڵی کرد.

یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی مایکڵ ئارتێتا کۆتاییهات.

گۆڵەکەی “گانەرز” لە خولەکی 46 لەلایەن گابریێل مارتینێلی-یەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئارسیناڵ ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە (57) و لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی یانەکانی ئینگلتەرا جێگیربوو، لە بەرامبەردا یانەی لیستەر سیتی بە (24) خاڵەوە چووە پلەی (14).

بابەتی پێشتر

قیستی شوقە كرا بە 132.000 دینار بۆ هەر 100 دۆلارییەكی ئەمریكی

بابەتی دواتر

هاتریکی ڕۆناڵدۆ بەرامبەر زەمەک

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share