هۆکاری ئەو گەرمایە ئاشکراکرا کە جیهانی گرتووەتەوە

ماوەی کەمتر لە مانگێکە گەرمایەکی چاوەڕواننەکراو بەشێکی زۆر لە وڵاتانی جیهانی گرتووەتەوە بە شێوەیەک لە رابردوودا وێنەی نەبووە، شارەزایانی بواری کەشناسیش هۆکارەکەی ئاشکرادەکەن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن شارەزایانی بواری ژینگە و کەشناسیی بڵاوکراوەتەوە، “گەرمای هاوینی ئەمساڵ بەهۆی دیاردەی ئالنینۆوەیە و پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بەرزبوونەتەوە”.

بەهۆی گۆڕانکارییەکانی ئاو و هەوا پلەی گەرمای سەر زەریای هێمن بەرزبووەتەوە ئەمەش کاریگەریی لەسەر چڕی زیاتری دیاردەکە دروستکردووە.

پێشبینیدەکرێت لە پێنج ساڵی داهاتوودا بەهۆی ئەم دیاردەیەوە گۆڕانکاریی زیاتر لە کەشوهەوای جیهاندا رووبدات، بە شێووەیەک لە ناوچەکانی ئەمریکی ناوەڕاست ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە، ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ئاسیا رووبەڕووی وشکەساڵی و گەرمای زۆر دەبنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زەنگەكانی ئاگاداركردنەوە هی ئەوە نین گوێیان لێنەگیرێت
ڕاپۆرتێكی نەتەوە یەكگرتووەكان: گۆڕانكارییەكانی ئاووهەوا بێپێشینەیە

ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان داوا لە سیاسییەكان دەكات ڕێوشوێنی خێرا و بنەڕەتی بگرنەبەر، دوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتێك دەربارەی گۆڕانی…
Total
0
Share