پێنج کەس بە تۆمەتی زیادەڕەویکردن دەستگیرکران

لە سنووری پێنجوێن پێنج کەس بە تۆمەتی زیادەڕەویکردن دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە سنووری گوندی راوکان لایەن مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی پێنجوێن بە فەرمانی دادوەر پێنج هاوڵاتی بە تۆمەتی زیادەڕەوی دەستگیرکران ، هەروەها دەستیش بەسەر دوو حەفارە و سێ بارهەڵگردا گیرا.

باس لەوەش دەکات، پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە و بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی رادەستی دادوەر کراوە.

May be an image of text

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەرانی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەران بایکۆتی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ ناکەن

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی دەنگدان بە پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران…
Total
0
Share