چالاكوانان: بۆ پاراستنی ژینگە وەچەخستنەوە بوەستێنن

زۆرێك لە چالاكوانانی پاراستنی ژینگە و پاراستنی ئاووهەوا هەوڵ بۆ گۆڕینی شێوازی ژیانیان دەدەن، لەڕێی پشتكردنە ئۆتۆمبێل و گەشتی ئاسمانی، یان خواردنی گۆشت، بەڵام كۆمەڵێك لە چالاكوانان زیاتر لەوەش دەڕۆن كاتێك داوای وەستاندنی منداڵ خستنەوە دەكەن بۆ پاراستنی ژینگە!

نیگەرانییەكان لەبارەی گۆڕانی ئاووهەوا ئەو پرسەیە كە لەئێستادا رای گشتیی جیهانی سەرقاڵكردووە. بەهۆی ئەوەی گۆڕانی ئاووهەوا مەترسیی یەكەمە لەسەر مرۆڤ، بەتایبەت بەهۆی ئەوەی كاردانەوەكانی زۆرجار بەخێرایی دەرناكەون.

بەڵام رووداوەكانی ئەمدواییە وەك هاوینی گەرمی رابردوو كە ئەوروپای گرتەوە، هەروەها لافاوەكەی پاكستان كە دوو لەسەر سێی وڵاتەكەی گرتەوە، وێنایەكی بچوكی ئەو رووداوانەیە كە لە ئایندەدا چاوەڕوانیی مرۆڤ دەكات.

بزوتنەوەیەکی فێمینیست بە ناوی “BirthStrike” کە ژنانی گەنج لەخۆدەگرێت و، لەلایەن بلایس پێپینۆ-ی گۆرانیبێژ و چالاکوانی بەریتانیی تەمەن 33 ساڵ دامەزراوە. لەپشت داوای وەستاندنی منداڵ خستنەوەوەیە.

دامەزرێنەرەكەی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ “بی بی سی” لە ساڵی 2019 وتی، “زۆر نیگەرانم، چونکە بڕیارمدا منداڵ نەخەمەوە”، بەڵام بۆچی چالاکوانانی ژینگە و ئاووهەوا پشتگیری لە رێوشوێنێکی توندی ئاوا دەکەن؟

بۆ ئەم پرسیارە، بێرنارد چانگ، پرۆفیسۆری فەلسەفەی پراکتیکی و ئەخلاقی کار لە زانکۆی مانهایمی ئەڵمانی، وەڵامەکەی دەداتەوە و دەڵێت، ئەم نیگەرانییەی لایەنگرانی بزوتنەوەی “بایکۆتی منداڵبوون” دەکرێ بەم شێوەیە لێکبدرێتەوە “لە لایەک نیگەرانییەکە پەیوەندی بە مەترسییەکانی ژینگەوە هەیە کە بەهۆی منداڵانەوە دروست دەبێت، وەک دەردانی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن. لە لایەکی دیکەشەوە ئەو نیگەرانییە هەیە كە منداڵان لە داهاتوودا ناتوانن چێژ لە ژیانێک وەربگرن كە بەراستی ژیان بێت، چونکە ئەم جیهانە دەگۆڕێت بۆ وێرانە”، مامۆستای زانکۆکە وای وت.

هەروەها توێژەران سێس وایانس و کیمبەرلی ئەی نیکۆڵاس لە زانکۆی لوند لە سوید لێکۆڵینەوەیەکیان لەسەر “عەقڵانییەتی” ئەو کارە ئەنجامداوە کە لەلایەن داکۆکیکارانی “بایکۆت”ەوە ئەنجامدراوە. توێژەران تاوتوێی ئەو رێوشوێنانەیان کرد کە دەردانی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن کەمدەکەنەوە، لەوانەش منداڵ نەخستنەوە. بەم پێیە ساڵانە بە تێکڕا 50 تۆن دووەم ئۆکسیدی کاربۆن كەمدەبیتەوە. کە زیاترە لەوەی لە وازهێنان لە ئۆتۆمبێل بەدەستدێت (5.3 تۆن لە CO2 لە ساڵێکدا) یان گۆشت (1.6 تۆن دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە ساڵێکدا).

بەڵام کریستیان باتس، پرۆفیسۆری بواری کەشوهەوا و دادپەروەری جیهانی لە زانکۆی کریستیان ئەلبرێخت لە کیل دەڵێت، بڕی دەردانی گازی ژەهراوی بۆ هەر تاکێک بەندە بە بارودۆخی دەوروبەرییەوە.

پێشیوایە دەردرانی گازی ژەهراوی لە منداڵی ناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی دیكە دەگۆڕێت.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) پۆرتۆ له‌ ئه‌تله‌تیکۆی برده‌وه‌ و پله‌ی یه‌که‌می گرووپی (B) مسۆگه‌رکرد   

بابەتی دواتر

لە سەرگەڕان پەلاماری چەند گەنجێكی كورد دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

كەشناسی پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای رۆژانی داهاتوو بڵاوكردەوە و دەڵێت، باراندەبارێت. ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی عێراق رایگەیاند، سبەینێ…
Total
0
Share