ژیان لە نزیك سەوزایی پیربوونی خانەكان دوو ساڵ و نیو دوادەخات

روونە كە باخچە و رووبەرە سەوزەكان دەبێنەهۆی كەمكردنەوەی گەرما لە شارەكان و زیادبوونی جۆراوجۆرێتی بایۆلۆجی، بەڵام بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ هاریكاریش دەبێت لە خاوكردنەوەی پیربوونی خانەكان.

توێژینەوەكە كە هەفتەی رابردوو لە گۆڤاری (ساینس ئەدڤانس) بڵاوكرایەوە دەڵێت، ئەو كەسانەی لە نزیك رووبەرە سەوزەكان دەژین، بەشێوەیەكی گشتی بە دوو ساڵ و نیو كەم تەمەنترن لە كەسانی دیكە لە رووی بایۆلۆجییەوە.

ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری كیزۆ كیم ئین، ئامادەكاری توێژینەوەكە وتی، “ژیان لە نزیك رووبەری سەوز هاریكاری تاك دەبێت تا گەنجتر لە تەمەنی راستەقینەی خۆی دەربكەوێت”.

وتیشی، “باوەڕمان وایە ئەو ئەنجامانەی پێیگەیشتوون، هەڵگری لێكەوتەی گرنگ دەبێت لەسەر پلاندانان بۆ شارەكان لەوەی پەیوەندی بە فراوانكردنی ژێرخانی سەوزایی، پەرەپێدانی تەندروستیی گشتی و كەمكردنەوەی جیاوازییە تەندروستییەكانەوە هەیە”.

بابەتی پێشتر

نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی لە رۆژانی جەژندا زیاتر لە 250 منداڵ بەهۆی سکچوون و رشانەوە داخڵکراون

بابەتی دواتر

لە هەولێر لە رۆژانی جەژندا 35 تاوان و نۆ ئاگرکەوتنەوە و هەشت رووداوی هاتوچۆ روویانداوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەخۆر بە رێگای ئۆنلاین مەکڕە

توێژینەوەیەک سەلماندوویەتی مانەوەی بوتڵی دژەخۆر بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لەشوێنی گەرمدا سوودەکەی لەدەستدەدات. توێژەران دەڵێن، کاتێک بوتڵی دژەخۆر…
Total
0
Share