ڕۆژانە دەیخۆیت.. پێکهاتەیەک دەبێتە هۆی بێخەوی

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە، خوێ یەکێکە لە ڕێگرەکانی نوستن.

توێژینەوەکە لە گۆڤاری “ومەنس وۆرڵد”ـدا بڵاوکراوەتەوە و تێیدا توێژەران ڕایانگەیاندووە، “ڕێژەی زۆری سۆدیۆم کاتژمێری بایۆلۆجیی مشک تێکدەدات”.

ئەگەرچی ئەم توێژینەوەیە لەسەر مشکەکان ئەنجامدراوە، بەڵام بەپێی گۆڤارەکە، پشتپێبەستراوە و “مشکەکان وەک نمونەی DNAـی مرۆڤ دادەنرێن” لە تاقیگەکاندا.

توێژینەوەکە دەریخستووە وەرگرتنی ڕێژەی زۆری سۆدیۆم لەڕێی خوێوە شەوانە مێشکی چالاک کردووە و ڕێگربووە لە نوستن.

لەم بارەیەوە، مایک داو پزیشک و دەروونناس گوتویەتی ئەم دەرەنجامانە ڕاستن و “پشتبەستن بە چەند ڕاستییەکی دیکەی ڕوون و زانراو لەبارەی تەندروستیی نوستنەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share