نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی لە رۆژانی جەژندا زیاتر لە 250 منداڵ بەهۆی سکچوون و رشانەوە داخڵکراون

شەپۆلێکی سکچوون و رشانەوە لەناو منداڵانی سلێمانیدا بڵاوبووەتەوە و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانیش دەڵێت، شەپۆلەکە چاوەڕوانکراوبووە و ساڵانە بەهۆی گەرماوە سەرهەڵدەداتەوە، بەڵام هێشتە بەراورد بە پار ساڵ ژمارەکە کەمترە.

دکتۆر پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “شەپۆلی سکچوون و رشانەوە ساڵانە بەهۆی گەرماوە سەرهەڵدەداتەوە و شتێکی ئاساییە، پێشتریش لەوبارەیەوە هۆشداریمان دابوو”.

سەبارەت بە رێژەی تووشبوون وتی، لەگەڵ ئەوەی لە ماوەی رۆژانی جەژندا زیاتر لە 500 منداڵ سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە و زیاتر لە نیوەشی سکچوون و رشانەوە بوون و داخڵکراون بۆ چارەسەر، بەڵام هێشتا رێژەکە بەراورد بە ساڵی رابردوو کەمترە.

ئاماژەی بە هۆکارەکان کرد کە سەرچاوەی ئاوی پیس، گەرمای زۆر و سەوزە و خۆراکی پیس، ئامادەکردنی خواردن تەنها بۆ یەک ژەم و دووبارە گەرمنەکرێتەوە، دەست شتن بەر لە نانخواردن و دوای نانخواردن، پاکوخاوێنی تەوالێت و گەرماو هۆکارن بۆ تووشبوونی منداڵان بە سکچوون و رشانەوە.

داواشی لە دایکان و باوکان کرد کە زۆر ئاگاداری هۆکارەکان بن بۆئەوەی رێژەکە زیاتر بەرزنەبێتەوە، وتی، “بەداخەوە دایکان و باوکان هۆکارن بۆ دروستبوونی مەترسی لەسەر ژیانی منداڵان، چونکە دەیانبەن بۆ شوێنی هەڵە و چارەسەری هەڵەیان پێدەدەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پزیشکان شکستیانهێناوە لە دیاریکردنی نەخۆشییەکی مەترسیدار لەمنداڵاندا لەدوای تووشبوونیان بە کۆرۆنا

ڕۆژنامەی The Sunی بەریتانی ئاشکرایکردووە، پزیشکان تائێستا سەرکەوتوونەبوون لە دیاریکردنی نەخۆشیی ترسناکی هۆکاری مردن لە هەندێک لە منداڵاندا…
Total
0
Share