تەندروستیی جیهانی: جگەرەکێشان ساڵانە 8 ملیۆن کەس دەکوژێت

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشکرایکردووە، جگەرەکێشان ساڵانە دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی 8 ملیۆن کەس، هاوکاتیش چاندنی تووتن هەموو ساڵیک دەبێتە هۆی لەناوچوونی 3.5 ملیۆن هێکتار زەوی.

هاوکاتیش ڕێکخراوەکە هەڵمەتێکی ڕاگەیاندووە دژ بە جگەرە و تووتن، هەر لە کێشانییەوە تا چاندنی تووتن و گواستنەوەی، بەهۆی ئەو زیانانەوە کە بە مرۆڤ و ژینگەی دەگەیەنن.

تەندروستیی جیهانی ڕوونیکردووەتەوە،  4.5 ترلیۆن فیلتەری جگەرە بە شێوەی گونجاو لەناونەبراون، بۆیە 1.69 ملیار رەتڵ پاشماوەی ژەهراوی پێکدەهێنن و هەزاران ماددەی کیمیایی ژەهراوی دەخەنە هەوا و ئاو و خاکەوە.

بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوەکە، جگەرەکێشان ساڵانە دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی 8 ملیۆن کەس، 1.2 ملیۆنیش لەو کەسانە جگەرەکێشی ڕاستەوخۆ نین، بەڵکو دووکەڵی جگەرەی ئەوانی دیکە هەڵدەمژن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق دەچێتە ریزى ئەو وڵاتانەى سزا لەسەر جگەرەکێشان لە شوێنە گشتییەکاندا دادەنێت

لیژنەى تەندروستیی ئەنجومەنى نوێنەران نزیکبوونەوەى دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسایەکى پەیوەست بە جگەرە و نێرگەلەکێشان رادەگەیەنێت کە چەندین بڕگەى سزا…
Total
0
Share